
چاوەنواڕی چاوی لەیلام
من بۆ گوڵێ شێت و شەیدام
ئەو باڵا بەرزە و جوانە
خونچیلە و بەژنی نەمامە
چاو مەستێ گوڵی بەهارە
وەک دیمەنی سەرچنارە
گوڵانی سوور و ئاڵی کێو
لە وێنەی گۆنا و خاڵی لێو
بسکی لوول و زولفی پەشێو
سوێسنە و هەڵاڵەی سەری کێو
ڕازاوەتر لە پۆڵی گوڵ
جوانترە لە خونچەی سەر چڵ
ئەی شۆخی باڵابەرز و جوان
بە ئاوات بووم بۆم بێیە ژوان
گوڵانی سوور و ئاڵی کێو
لە وێنەی گۆنا و خاڵی لێو
بەهار هاتەوە خۆشی لەیاد هات
خۆشی لە گوڵشەن، خۆشی لە خەندەی
بسکی لوول و زولفی پەشێو
سوێسنە و هەڵاڵەی لووتکەی کێو