برایانی زێ زێ

بووک زێنێ

بە دەنگی: برایانی زێ زێ
شێوەزار: سۆرانی
1071
ئەرێ وەی چیت کرد بووک زێنێ ئەمنم خەڵکی گەرمێنێ
ئۆخەی چیت کرد بووک زێنێ ئەمنم خەڵکی گەرمێنێ
پای ملوێنکەکەی سەنگە لاڵ بم مەمکی دێشێنێ
دە وەرە سوێندت بۆ دەخۆم ئەمڕۆ چاتری لە دوێنێ

جوانی بەینەڵڵا جوانی بە ملوێنێ هەرزانی
لەبەر ئەو گۆزە دەمرم ناسکێ دەیبا بۆ کانی
ئاگاداری باڵات بێ کاک ئەحمەدی سلێمانی
شەو و ڕۆژ دەستەودوعام شەوێ ببمە میوانی
ئەرێ وەی چیت کرد بووک زێنێ ئەمنم خەڵکی گەرمێنێ
پای ملوێنکەکەی سەنگە لاڵ بم مەمکی دێشێنێ
دە وەرە سوێندت بۆ دەخۆم ئەمڕۆ چاتری لە دوێنێ
تەمەنا دەکەم لە خودا غەوس لە منی نەستێنێ

چاوەڕێی دەستی یارم کەی لە کانی دێتەوە
سینگت بەفری قەندیلێ لە نواڵان دەتوێتەوە
ئاورێ بەر بوو لە گیانم بە کەس ناکوژێتەوە
دەڵێم وەرە بمکوژە یانە ڕەگەڵم کەوە
ئۆخەی چیت کرد بووک زێنێ ئەمنم خەڵکی گەرمێنێ
ئەرێ وەی چیت کرد بووک زێنێ ئەمنم خەڵکی گەرمێنێ
پای ملوێنکەکەی سەنگە لاڵ بم مەمکی دێشێنێ
دە وەرە سوێندت بۆ دەخۆم ئەمڕۆ چاتری لە دوێنێ

یاڵڵا یا سوڵتان هاوار ئەڕوانێ لە بورهانی
سەیدی کاکەجان هاوار لە مەزرای سەهۆڵانی
سەری پەنجەم بەرهەڵبێ بۆ نێوانی مەمکانی
دەڵێی ئاسن و پۆڵایە ڕەحمی تێدانییە گیانی
ئەرێ وەی چیت کرد بووک زێنێ ئەمنم خەڵکی گەرمێنێ
ئۆخەی چیت کردبووک زێنێ ئەمنم خەڵکی گەرمێنێ
پای ملوێنکەکەی سەنگە لاڵ بم مەمکی دێشێنێ
دە وەرە سوێندت بۆ دەخۆم ئەمڕۆ چاتری لە دوێنێ

بەوەی بادی هەوایە ئەی لە لەنجەی لەیلایە
ناسکە کورتەباڵایە بیپارێزە خودایە
لێدەن لە چەپڵەڕێزان بە سڵامەتی زاوایە
ئەرێ وەی چیت کرد بووک زێنێ ئەمنم خەڵکی گەرمێنێ
ئۆخەی چیت کرد بووک زێنێ ئەمنم خەڵکی گەرمێنێ
پای ملوێنکەکەی سەنگە لاڵ بم مەمکی دێشێنێ
دە وەرە سوێندت بۆ دەخۆم ئەمڕۆ چاتری لە دوێنێ

خاڵێکم دیاری کردووە لە بەینی سینگە و مەمکان
ئەو خاڵە ئەمنی کوشتووە بە شایەت بن هەمووتان