زەکەریا عەبدوڵڵا

تۆ هاتی

بە دەنگی: زەکەریا عەبدوڵڵا
ئەلبۆم: تۆ هاتی
شێوەزار: سۆرانی
414
تۆ هاتی ئەی نازەنینم لە دوای چی زۆر درەنگ بوو
هاتی بەسەر شەمعی کوژاوە و عومرێکی لەدەست دەرچوو
هیچ تیشکێک لە نووری لاوی هەرگیز لە بۆنم نەماوە
خاکی دڵ هەمیشە شەوە گۆرانی بۆ من جێماوە

بۆچی هاتی بەم ناوەختە بەسەر عومرێکی بابردوو
بێخەبەرم لە مووی سپی لە دڵێکی لە کارکەوتوو
تۆ پێشەوای ئەشقی تازە من کۆنەچیرۆکی بەزیوم
تازە لەگەڵ تۆ ناگونجێم تۆ شکۆفە من هەڵوەریم
تۆ هاتی ئەی نازەنینم لە دوای چی زۆر درەنگ بوو
هاتی بەسەر شەمعی کوژاوە و عومرێکی لەدەست دەرچوو
هیچ تیشکێک لە نووری لاوی هەرگیز لە بۆنم نەماوە
خاکی دڵ هەمیشە شەوە گۆرانی بۆ من جێماوە

وەکوو جاران پەنجەی حەزم لانکی ئیشقت ڕاناژێنێ
ناڵە و گۆرانی شەوانم تازە ڕۆیی ناتگریێنێ