زەکەریا عەبدوڵڵا

لایە لایە

بە دەنگی: زەکەریا عەبدوڵڵا
ئەلبۆم: تۆ هاتی
شێوەزار: سۆرانی
345
ئەرێ لایە لایەت بۆ دەکەم
دوو قسەی خۆشت بۆ دەکەم
بێنە دەرکی حەوشەکەت
سەودای سەری باڵاکەت
لە خۆمت مارە دەکەم

ئێستا پیر بوومە و کەلکم نەمایە
ئەرێ بێنە ماچت کەم
ئەی فیدای باڵاکەت
لایە لایەت بۆ دەکەم
دوو قسەی خۆشت بۆ دەکەم
بێنە دەرکی حەوشەکەت
سەودای سەری باڵاکەت
لە خۆمت مارە دەکەم

سڵاو لە بەژنێ باریک بینایی هەردوو چاوم
خۆ من بە دەستی یارێ دیل و یەخسیر کراوم
خوا بۆخۆی دەزانێ لە ئیشقی تۆ سووتاوم
کاڵێ وەی کاڵێ چاوانم کاڵێ
ئەی بێنە و ماچت کەم ئەی فیدای باڵاکەو
دوو قسەی خۆشت بۆ دەکەم
بێنە دەرکی حەوشەکەت
سەودای سەری باڵاکەت
لە خۆمت مارە دەکەم

لانک دەرهاو وەلامەوا لانکێ
دڵخۆشی دەردی دامەوە لانکێ
ئەرێ لانک دەرهاو وەلامەوا لانکێ
دڵخۆشی دەردی دامەوە لانکێ

پۆل پۆل دەچن بۆ ناو ڕەزان لانکێ
تیپی چاوڕەش کوڵمە سوورن لانکێ

ئەلبومی: #تۆ_هاتی