کیژێ تۆ گەلێ جوانی قەد و باڵات لەولاوە
زوڵفت کەمەندی دڵە وا بەسەر شانتا بڕاوە
لە دونیا کەس وەکوو من قەت بۆ تۆ نەسووتاوە
خۆت بە تەنها یەکێکی تیرت لە دڵی هەزار داوە
وەرە لام وەرە لام وەرە لام
بێ تۆ من ئاوارە و بە تەنیام
هەر تۆی چیرۆکی جوانی لەنجەیی کچانی دونیا
بۆ خاتری نیگایێکت هەزاران کەس شێت و شەیدان
تۆ شازادەی پەرییانی یا فریشتەی ئاسمانی؟
ئەو دڵە بەدبەختەی من هیچ ڕۆژێک قەولت نەدامێ
وەرە لام وەرە لام وەرە لام
بێ تۆ من ئاوارە و بە تەنیام
ئەلبومی: #تۆ_هاتی