ئاگرین دڵشاد

کزەی جەرگانم

بە دەنگی: ئاگرین دڵشاد
شێوەزار: سۆرانی
280
ئەرێ گیانە گیانە... وە گیانت قەسەم
ئاگرەکەی ئای وە خۆم ئای ئای بەربووە لە جەسەم
ئەرێ گیانە زوڵەیخام زەردەن زوڵەیخام زەردەن
زەردی زوڵەیخام ئای وە خۆم ئای ئای چون خۆرە زەردەن
ئای گیانە چوومە سەرینی سەلامێ کردم
ئەو بانچاوی دا و تەعجووب نەمردم
ئەو بانچاوی دا لێو بە خەنەوە
عەلیکەی وە بان وە خۆم ئای ئای دییەی سەنەوە
بێمەیل ئای وە خۆم ئای ئای دیەم ئای

ئەرێ گیانە گیانە... دیەم وای
ئەرێ گیانە شوکرانەم وە تۆ خودای بێخەیاڵ
ئەرێ گیانە گیانە... شوکرانەم وە تۆ خودای بێخەیاڵ
شەوگاری ئیمشەو ئای لێم بکەی وە ساڵ
ئەرێ گیانە ئەمشەو تا بەیان دەم لە ناو دەم بوو
دەسم سەڕافەی گلێنە و دیەم ناو سینە و مەم بوو
بێمەیل ئای وە خۆم ئای دیەم ئاخ

کزەی جەرگانم ماڵی وێرانم
هەی کزەی جەرگانم ماڵی وێرانم
لە دووری باڵات زۆر پەرێشانم
ئەرێ ئای گەرد و گەرد و گەردانە
یارم شەمعە جوانێ خۆم پەروانە
ئاسکی سرکی جوانێ هەردەی گەرمیانە

هەر کۆچ کۆچت بوو کۆچ نەبڕایەوە
کۆچ بوو بە ئاگر نەکوژایەوە
ئەرێ ئای گەرد و گەرد و گەردانە
یارم شەمعە جوانێ خۆم پەروانە
ئاسکی سرکی جوانێ هەردەی گەرمیانە