عەتا قەرەداغی

هەموو شتێک جوانە لە تۆ

بە دەنگی: عەتا قەرەداغی
شێوەزار: سۆرانی
480
هەمووشتیک جوانە لە تۆ
سۆزی گەرم بزەی نەرم
دڵتەڕیت و چەشەی ناسک
جار جار چرپەی تێکەڵ شەرم
جوانە لە تۆ

چەندە جوانە
داو داو قژی سەر ناوچاوان
کە وەکو تەم سەما ئەکەن
لە سەر بەفر و گوڵ ئەرخەوان
چەندە جوانە
پەنجەی لە خۆوە نەرم و شل
تاڤگەکەزی ئارموشین و
پەخش و باوی سەر شان و مل
جوانە لە تۆ

هەموو شتێک جوانە لە تۆ
وردە نیگا چاو و برۆ
گێڕانەوەی بیرەوەریت
باسی خۆشی و دەردە سەریت
باسی دەستە خوشکانی خۆت
باسی دواڕۆژ باسی ناوماڵ
باسی ناوی یەکەم مناڵ
جوانە لە تۆ