هەموو ڕۆژێ لای ئێوارێ
کە دەڕوانمە تاقەدارێ
نابینم باڵاکەی یارێ
ئەی خودا لەم ئاگربارانە بارانە بارانە
یار بەبێ تۆ ماڵم وێرانە وێرانە وێرانە
ماڵی باوکت سەرەوژێر بێ
ئیزرائیل بە ماڵتان فێر بێ
کێ تۆی ڕەنجان ڕەبی کوێر بێ
ئەی خودا لەم ئاگربارانە بارانە بارانە
یار بەبێ تۆ ماڵم وێرانە وێرانە وێرانە
قەڵای هەولێر شوێنی کۆنە
لێی دەخوێنن سەکر و سۆنە
ئاخۆ یارم کەیفی چۆنە
ئەی خودا لەم ئاگربارانە بارانە بارانە
یار بەبێ تۆ ماڵم وێرانە وێرانە وێرانە