ناسر ڕەزازی محەمەد ماملێ

نایلۆنە

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی و محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
735
نایلۆنە گیانە نایلۆنە ئاخر لەو نایلۆنی خەتخەتی
وەک بەختەکەی من ڕەشە گیانە خاڵەکەی سەر ڕوومەتی
بە سابڵاغێ پێک نایە ئاخ موکوریانە قیمەتی
دەی دەی نایلۆنە هەی هەی نایلۆنە

ئاخ سەرێکە مەستی نازم گیانە ئەو دڵەکەم بۆت نەماوە
ئەو دڵەم حەقی بە دەستە گیانە فتوای سەری دراوە
حەو ساڵان یاری من بووی ئاخ بۆچی نەتکرد ماڵاوا
دەی دەی نایلۆنە گیانە نایلۆنە

نایلۆنە گیانە نایلۆنە ئاخر نایلۆن نییە مانتۆیە
خەڵک مەستی شەراو بێ گیانە ئەو دڵەی من مەستی تۆیە
بە پێشوازی باڵات بێ خەڵکی سابڵاغ و شنۆیە
دەی دەی نایلۆنە گیانە نایلۆنە

ئاخ یا دەوام کە بۆت مردم گیانە ئاخ لە دین و دنیات کردم
ئەی ساحەبی لانەی دڵ گیانە بێ خانە و لانەت کردم
بەبێ سووچ و تاوان ئەو گوڵە لە خشتەی بردم
دەی دەی نایلۆنە گیانە نایلۆنە

نایلۆنە گیانە نایلۆنە ئاخر لەو نایلۆنی خەتخەتی
وەک بەختەکەی من ڕەشە کەژاڵ خاڵەکەی سەر ڕوومەتی
بە سابڵاغێ پێک نایە ئاخ موکوریانە قیمەتی
دەی دەی نایلۆنە گیانە نایلۆنە