محەمەد ماملێ ناسر ڕەزازی

ئەی لە لەنجە و لاری

بە دەنگی: محەمەد ماملێ و ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
390
ئەی لە شۆڕ ئامانی تەسکێ بەر هەیوانێ
تاقانەکەی دایک و بابی بۆچ لێم دەگری مانێ

باڵا بەو بەرزی قەد بەو باریکی
ئەستێرەی سیوەیل ئەی هاوار کەوتە تاریکی

ئەی لە لەنجە و لاری لە چاوی بەخوماری
تاقانەکەی دایک و بابی ڕێکەوت بۆ شاری
تاقانەکەی دایک و بابی چەندە تۆ نازداری

بیکە بۆ خاتر حەزرەتی داود
خۆ من کوشتەی تۆم ئەی هاوار سووتام لە تاوت

ئەی لە لەنجە و لاری لە چاوی بەخوماری
تاقانەکەی دایک و بابی ڕێکەوت بۆ شاری
لاڵ بم نیشتووە لەسەر گۆنای تۆزی ڕێگای شاری

چنار و لەولاو سەریان بوون بە گیر
من بۆچی دەگریم ئەی هاوار بە چیم دەکەن گیر