عەتا قەرەداغی

سۆز

بە دەنگی: عەتا قەرەداغی
شێوەزار: سۆرانی
333
خۆت مەدەرە دەس قەدەر و خاکی ئەم ڕۆحەم مەکێڵە
کە هەر ئەشڕۆی چی گلەیی و یادگار هەیە بەجێی بێڵە

هەموو مانگێکم بوەتە مانگی سەفەر لێرە
دەنگ و باسی غەریبیتم بە هەورێکا بۆ بنێرە

کەسێ شک نابەم تا خەم و ڕازی دڵی لا باس بکەم
چۆڵی و خامۆشی ئەم شارە نازانم چۆن پێناس بکەم
ئەو دەمەی ماڵئاواییت کرد خەمێکی کرد بە نسیبم
تۆ ئەم شارەت جێ هێشتووە و من وا هەست ئەکەم غەریبم

ئەم شارە کەسی تیا نەما هەر لە چۆڵەوانی ئەچێ
وێنەی دوا دیدارمان بەرە نەبا ئێمەی زوو لەبیر چێ
تۆخوا گوڵە تۆ بەم کۆچەی خەمێکیکەم بۆ زیاد مەکە
ئەگەر منیشی لەبیر کرد سلێمانی لەیاد مەکە