بناسە دەنگی غەریبی منە ئەمشەو بۆ لای تۆ دێت
لە دووریتا بە ئازارم پەی پێ نابەم مانگەشەویش لەلام هەڵبێت
لە هەر کوێ بی دەکەم یادت شێوەت لە دڵا هەر ماوە
لە حەسرەت دەردی دووریتە چاوەکانم خوێن و فرمێسکیان تێ زاوە
وێڵم بە شوێن نەغمەی عوود و کەمان و ئاوازەکانت
ئاخۆ کەی بێ شاد ببمەوە بە وێنەی جاری جارانت
بناسە دەنگی غەریبی منە ئەمشەو بۆ لای تۆ دێت
لە دووریتا بە ئازارم پەی پێ نابەم مانگەشەویش لەلام هەڵبێت
جێم مەهێڵە ئۆقرە ناگرم منی نامۆ ئا لەم شارە
لەو ڕۆژەوە بەجێت هێشتووم بە تەنیایی ڕۆژم وەکوو شەوی تارە
دەسا ئەی خوا ئاخۆ کەی بێ شاد ببمەوە بە یەکجاری
قوڵپەی گریان لە گەرووما تاو ئەسێنێ بۆ ڕوخساری
بناسە دەنگی غەریبی منە ئەمشەو بۆ لای تۆ دێت
لە دووریتا بە ئازارم پەی پێ نابەم مانگەشەویش لەلام هەڵبێت