بەهجەت یەحیا

پیری مەیخانە

بە دەنگی: بەهجەت یەحیا
شێوەزار: سۆرانی
337
لەسەر دوو چاوانی تۆ بوومە پیری مەیخانە
وەرن سەیری دڵم کەن چ عەشقێ تیا پەنهانە

تا دواڕادەی بەدمەستی بە ئەوینی تۆ مەستم
جا ئیتر منی شاعیر چۆن خامە بگرێ دەستم
بە داوی ئەوینداری زاهید هەڵبێنم بە سۆز
وەسفی ئەوینت بکەم بینووسم وشەی پیرۆز

بولبول و پەروانە ئازیز مەنێ ناو تای تەرازوو
ئەم بۆ عەشقە کە ئەسووتێ ئەو ئەخوێنێ بۆ ئارەزوو
ئەم بۆ عەشقە کە دەسووتێ ئەو دەخوێنێ بۆ ئارەزوو
بولبول نیم لە دوور بخوێنم پروانەم دێم تا بسووتێم
ئەوانەی لە سووتان ناگەن ڕەنگە گەلێ شت بڵێن پێم

چون لە پەیڤی من ناگەن هەمووی سۆزی دووریتە
پێم دەڵێن ئەو عاشقە کەسێکی بێ نەریتە
ڕێزی نەریتێ ناگرم ڕێی عەشقی تۆم لێ بگرێ
گەر نەزانی سەر ڕێگەش سەد جار بەردم تێ بگرێ