حوسێن عەلی

ڕاستەی خیابان

بە دەنگی: حوسێن عەلی
شێوەزار: سۆرانی
251
ئمجا کراسەکەی بەرت ئەی هاوار چیتی شیرکەتی
لای لای لای لای کەوێ گەردن بە خاڵی
گیان گیانە گیان کوشتومی باوش و منداڵی
دە بڵێن بۆچ بۆچ بۆچ وەی بۆ کچێکی چواردە ساڵی

ئەمن پرسیم لە چیمەن ئەی هاوار ئەم قەبرە کێیە
ئەوا پرسیم لە چیمەن ماڵوێران ئەم قەبرە کێیە
فەرمووی قەبری مەجنوونە شێت و کوشتەی لەیلێیە
دە بڵێن لای لالای لای وەی وەی لای کەوێ گەردن بە خاڵی
گیان گیان گیانە گیان کوشتومی باوش و منداڵی
ئۆخەی بۆچ بۆچ بۆچ بۆچ وەی بۆ کچێکی چواردە ساڵی

باوانت شێوێ لەیلێ شێت بووم و کەوتمە کێوێ
لەیلێ باوانت شێوێ شێت بووم و کەوتمە کێوێ
بەو قوڕئانەی من سوێند دەخۆم لەیلا گیان من ماچم دەوێ
دە بڵێن لای لالای لای لالای لالای کەوێ گەردن بە خاڵی
گیان گیان گیانە گیان کوشتومی باوش و منداڵی
بۆچ بۆچ بۆچ بۆچ وەی بۆ کچێکی چواردە ساڵی

ئەڵێ ورد ورد بمژنە گیانا بمنەنە گوێزێ
توخوا ورد ورد بمژنن ئەی هاوار بمنێنە گوێزێ
وەڵا نە چاو تێر ئەخوا ماڵوێران نە دڵ ئەبێزێ
ئمجا نە چاو تێر ئەخوا ماڵوێران نە دڵ ئەبێزێ
دە بڵێن لای لالای لای لالای ئەی کەوێ گەردن بە خاڵی
گیان و گیان گیانە گیان کوشتومی باوش و منداڵی
بۆچ بۆچ بۆچ بۆچ بۆ کچێکی چواردە ساڵی
بۆچ بۆچ بۆچ بۆچ بۆچ ئەی بۆ کچێکی چواردە ساڵی