جەمال موفتی

لە وڵاتی غەریب

بە دەنگی: جەمال موفتی
شێوەزار: سۆرانی
325
نە خوا دەمکوژێ وەی نە بۆخۆم دەمرم
چونکە غەریبم کەس ناگرێ قەدرم
لە وڵاتی غەریب غەریب دیارن
جێگای غەریبان گۆشە و کەنارن

شەوان شەو ناڵان ڕۆژان ڕۆڕۆمە
یەکجار پەژارەی دوورییەکەی تۆمە
لە وڵاتی غەریب غەریب دیارن
جێگای غەریبان گۆشە و کەنارن

کراسێ بدروو ڕێی دەستم بێڵە
داخوا چارەنووس لە دوای کێ وێڵە
لە وڵاتی غەریب غەریب دیارن
جێگای غەریبان گۆشە و کەنارن

نە ماڵم دەوێ وەی نە گەنجی دونیا
باڵای تۆم ئەوێ وەی بە تاقی تەنیا
لە وڵاتی غەریب غەریب دیارن
جێگای غەریبان گۆشە و کەنارن

ماڵێ باری کرد کەس نەیگێڕیاوە
بۆخۆم دانیشتم دڵخۆشیم داوە
لە وڵاتی غەریب غەریب دیارن
جێگای غەریبان گۆشە و کەنارن