ئەتۆ جوانی ئەتۆ گیانی
ئەتۆ سروەی شەماڵی بەربەیانانی
ئەتۆ وەکوو دیمەنی خاوەنشکۆی کوێستانی کوردانی
ئەتۆ جوانی ئەتۆ گیانی
ئەمن دارێکی وشک و ڕووتی بەر تاوم
ئەمن کۆشکێکی ڕووخاوم بەجێماوم
ئەمن کوێستانی تەمگرتووم لە پێ کەوتووم
لە دەشتی بەربەرینی چارەنووسا ڕەنجەڕۆ ماوم
ئەتۆ جوانی ئەتۆ گیانی
بە زنجیری ئەوینی تۆ لە زیندانی خەما بەسراو و داماوم
من و تۆ چەن لە یەک دوورین وەکوو تاریکی و نوورین
بە داماوی بەجێت هێشتم لە نێو ئادەی خەم و زیندانی هەڵبەستم
من و تۆ چەن لە یەک دوورین وەکوو تاریکی و نوورین
ئەتۆ جوانی ئەتۆ گیانی
ئەتۆ سروەی شەماڵی بەربەیانانی
ئەتۆ وەکوو دیمەنی خاوەنشکۆی کوێستانی کوردانی
ئەتۆ جوانی ئەتۆ گیانی