ئیسمائیل سابوور

سەبری

بە دەنگی: ئیسمائیل سابوور
شێوەزار: سۆرانی
350
غەمبارم ماتم سەبری ئەگریم ئەناڵم
عاشقی ڕەنگی سەبری دوو لێوی ئاڵم
لە شەو تا بەیان سەبری کارم زارییە سەبری
لە هەر دوو چاوم سەبری ئەسرین جارییە

*؟؟؟ گیانی شیرینم
لاکە بەملاوە تا ڕووت ببینم
غەمبارم ماتم سەبری ئەگریم ئەناڵم
عاشقی ڕەنگی سەبری دوو لێوی ئاڵم

هەرچی تۆ دەیکەی سەبری منەت بە گیانم
کوشتەی دووری تۆم سەبری ڕۆحی ڕەوانم
ئای سەبری سەبری سەبری دەردت لە گیانم
هەی داد هەی بێداد سەبری دەردم تاوتاوە سەبری
ساتێکم لەرزە سەبری ساتێکم یاوە

*؟؟؟ گیانی شیرینم
لاکە بەملاوە چاوت ببینم
هەرچی تۆ دەیکەی سەبری منەت بە گیانم
کوشتەی دووری تۆم سەبری ڕۆحی ڕەوانم

غەمبارم ماتم سەبری ئەگریم ئەناڵم
عاشقی ڕەنگی سەبری دوو لێوی ئاڵم
لە شەو تا بەیان سەبری کارم زارییە سەبری
لە هەر دوو چاوم سەبری ئەسرین جارییە

*؟؟؟ گیانی شیرینم
لاکە بەملاوە تا ڕووت ببینم
غەمبارم ماتم سەبری ئەگریم ئەناڵم
عاشقی ڕەنگی سەبری دوو لێوی ئاڵم
*؟؟؟= ئەو بەشەمان بۆ ڕوون نەبۆتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن بۆمانی بنووسن
سپاس