محەمەد ماملێ

شەمامە و شلێرە

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
455
ئاخ شەمامە و شلێرە، شلێرە شەمام تەنکی
ناردم بێتە ئێرە، دەنا ئێرە ناسک و تەنکی
ماچکردنی خێرە، ئەرێ خێرە شەمام تەنکی

ئەرێ وەی شەمام لە بەر نانی، لە بەر نانی شەمام تەنکی
پێم نا لە کلدانی، لە کلدانی ناسک و تەنکی
عەوام بووم نەمزانی، نەمزانی شەمام تەنکی

ئەرێ وەی شەمام لە بێستانی، لە بێستانی شەمام تەنکی
مەستە چاوی جوانی، چاوی جوانی ناسک و تەنکی
پەخشانە کەزیانی، کەزیانی شەمام تەنکی

ئەرێ وەی شەمام دڵی ئێشا، دڵی ئێشا شەمام تەنکی
کلی لە چاو کێشا، لە چاو کێشا ناسک و تەنکی
کلدانی لە پێشە، لە پێشە شەمام تەنکی

ئەرێ وەی شەمام لە تارانێ، لە تارانێ شەمام تەنکی
با بێتە هەیوانێ، هەیوانێ ناسک و تەنکی
بە ناز چاو دەڕوانێ، دەڕوانی شەمام تەنکی

ئەرێ وەی شەمامەی خەت خەتە، خەت خەتە شەمام تەنکی
گوڵی بە قیمەتە، بە قیمەتە ناسک و تەنکی
ماچکردن حەسرەتە، حەسرەتە، شەمام تەنکی

ئاخ شەمامە و شلێرە، شلێرە شەمام تەنکی
ناردم بێتە ئێرە، دەنا ئێرە، ناسک و تەنکی
ماچکردنی خێرە، دەنا خێرە شەمام تەنکی