تاهیر خەلیلی

هۆ کاکی گۆرانیبێژ و گەنج خەلیل

بە دەنگی: تاهیر خەلیلی
شێوەزار: سۆرانی و کورمانجی
508
هەوار هەوار هەوار هەوار... هەوار دەڕۆم دێمەوە
ئەم بەهارەم لێگەڕێ پایزێ دەتگوێزمەوە
لەسەر قەولی خۆم سوورم هەرچەن لە وڵاتم دوورم
های هەرچەن لە وڵاتم دوورم

هەر بگەمە ئاوایی ڕیش سپی و کەیخودا دەنێرم
شەدە سۆرانی دەبەستم دەچمە خوازبێنی دۆستم
گەر لەسەر قەولی خۆت سوور بی دەستت دەدەنە دەستم
های دەستت دەدەنە دەستم
هەوار هەوار هەوار هەوار... هەوار دەچم دێمەوە
ئەو بەهارەم لێگەڕێ پایزێ دەتگوێزمەوە
های پایزێ دەتگوێزمەوە

جا ساز ئەکەم گۆرانی جا ساز ئەکەم زەماوەند
شایی و هەڵپەڕکێ و چۆپی جا خۆم ئەڵێم گۆرانی
تۆش بۆم بگرە سەرچۆپی
توخوا دەهۆڵ بگرمێنە زۆڕنا تۆش بزیڕێنە
هۆی کاکی گۆرانیبێژ توخوا تۆش بخوێنە
ئای توخوا تۆش بخوێنە
هەوار هەوار هەوار هەوار... هەوار دەڕۆم دێمەوە
ئەو بەهارەم لێگەڕێ پایزێ دەتگوێزمەوە
ئای پایزێ دەتگوێزمەوە

ئەوە ڕۆژی ژینمە تۆش هونەرت بنوێنە
هۆی خانمی سەرچۆپیکێش ڕەشبەڵەکە و مەیکە کێش
توند مەڕۆ مەیپسێنە بووک لە زاوا مەستێنە
های بووک لە زاوا مەستێنە
هەوار هەوار هەوار هەوار... هەوار دەڕۆم دێمەوە
ئەو بەهارەم لێگەڕێ پایزێ دەتگوێزمەوە
ئای پایزێ دەتگوێزمەوە

*خۆدێ خۆدێ ئەز ڕابم کەمەرا ژ پشتا خوە بشکێنم بکەمە نالە ژ بۆ هەسپێ گەنج خەلیلێ کورەمامێ خوە
ئەمن دەلێم ئەز ڕابم خۆدێ هاژەوێ گەنج خەلیلێ کورێ مامێ خوە ئەز نەمینم ئەز نەمینم
گەنج خەلیلێ کورێ مامێ لە وەلاتێ خەریبێ و خەریبایەتێ گەلێ گەلێ نەخۆشە
ئەز ڕابم خۆدێ وەز ڕابم لڤینا بانە ڕوویێ خوە کەت کەتێ بکم بکمە پالە
ئەز ڕابم کەمەرێ پشتێ خوە بشکنینم بۆ هەسپێ گەنج خەلیلێ بکەمە نالێ لێ لێ… ئۆی ئۆی خۆدێ
ئەمن دەلێم ئەمن دەلێم ئەز ڕابم خۆدێ بازنێ خوە بشکێنم بکەمە هووردە بزمارێ ژ بۆ هەسپێ گەنج خەلیل کورێ مامێ خوە
ئەمن دەلێم ئەز ڕابم خۆدێ بسکێت خوە ببرم بکەمە سەرەشمێ ژ بۆ گەنج خەلیلێ کورێ مامێ خوە
ئەمن دەلێم ئەز ڕابم خۆدێ پاژەوێ گەنج خەلیلێ کورێ مامێ خوە مامێ خوە نەمینم*

گەر لەسەر قەولی خۆت سوور بی دەستت دەدەنە دەستم
جا ساز دەکەم زەماوەند شایی و هەڵپەڕکێ و چۆپی
جا خۆم دەڵێم گۆرانی تۆش بۆم بگرە سەرچۆپی
هەی هاوار هاوار هاوار ئاخ ئەی هاوار
*= بەشی بەیتی «گەنج خەلیل» لەم گۆرانییەمان بۆ ساغ نەبۆتەوە و لە زۆر شوێنی دڵنیا نین.
تکایە ئەگەر کەسێک دەیزانێ بۆمانی ساغ کاتەوە.
زۆر سپاس