حەسەن زیرەک

ئامینێ ئەتۆ دینێ من دینێ

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
شێوەزار: سۆرانی
522
ئامینێ ئەتۆ دینێ من دینێ
ئامینێ بە هەردوومان سەرینێ
ئەی هاوار ئەی هاوار بێوەفا نامدوێنێ
عاشقی باڵای ئامینێم لێم زیزە و نامدوێنێ
ئامینێ لەسەر پردی مەراغە
ئامینێ سەدجار لێم کرد مەرحەبا
ئامینێ ئەتۆ دینێ من دینێ
ئامینێ گیان بە هەردوومان سەرینێ

ئامینێ شل و ملە و ڕووبەخاڵ
ئامینێ مەمکی خڕە وەک هەنار
ئامینێ ئەتۆ دینێ من دینێ
ئامینێ بە هەردوومان سەرینێ

ئامینێ لەسەر پردی میاندواوێ
ئامینێ گیان قەندم لێ کەوتە ئاوێ
ئامینێ لەسەر پردی میاندواوێ
ئامینێ قەندم لێ کەوتە ئاوێ

ئامینێ گیان لەسەر پردی بۆکانێ
ئەی هاوار ناسکێ خاڵ دانەدانێ
بۆت نەژیم بۆت مردم مەیلی جارانت کوانێ
ئامینێ ئامینێ بە هەردووکمان سەرینێ
دەی وەرە با جووت بین گولەت بمرێ و نەتبینێ

ئەرێ ئامینێ گیان لەسەر پردی مەراغە
بەوەڵڵا جەرگم بۆ ڕووت بە داغە
ئامینێ بە کراس چیتی قاچاغە
ئەی هاوار ئەو پەرچەم و ساچاغە
ئامینێ گیان ئامینێ و ئامینێ من خاسە و بە تۆ خاسی
لێوئاڵ گیان بە هەردووکمان کراسێ
دە وەرە دەی دە بڕۆ دەی گولەت کوێر بێ و بماسێ

ئامینێ و ئامینێ ئامینێ ئامینێ من دینێ و تۆ دوودینێ
کێل گەردن بە هەردووکمان سەرینێ
عاشقی باڵای ئامینێم بێوەفا نامدوێنێ

ئامینێ و ئامینێ من کاڵێ و بۆ تۆ کاڵێ
ئەی هاوار دەنووی لەسەر هەرزاڵێ
بەوەڵڵا دایکت بۆ من چ ناڵێ