مستەفا دادار

دووی ڕێبەندان

بە دەنگی: مستەفا دادار
شێوەزار: سۆرانی
295
بیرەوەری دووی ڕێبەندان
دەمخاتە سەر بەستە و بەندان
ڕێبەندانی ڕێنوێنە
لە داگیرکەر سەرشێوێنە
دوژمنی کورد جێ پێ لێژە
با بگێڕین گەڕە لاوێژە
شایی دەگەڕێ لە دێیان
گیان هاتۆتە ئاسۆی گوێیان
بیرەوەری دووی ڕێبەندان
دەمخاتە سەر بەستە و بەندان

کورد و ئازەربایجانی هەردوو داوایان ڕەوایە
هەر بژین، تا سەر بمێنێ یەکێتی ئەو دوو برایە
دیلانە لە هەموو ماڵان پیرۆزبایی لە هەواڵان
لە دوژمنان ڕێبەندانە
بۆ کورد وادەی گۆوەندانە
بیرەوەری دووی ڕێبەندان
دەمخاتە سەر بەستە و بەندان

قورینگ چلەی زستان دەبڕن
چاویان لە کوردستان دەبڕن
بە پۆل گوڵن لە شەتاوان
دەخەمڵێنن دەم چۆماوان
شایی نەدار و هەژارە
ئەوجار هەژار خۆی سەردارە
مەڵبەند بەهاری تێ زاوە
قازی مەزن هەر وەک کاوە

مەڵبەند بەهاری تێ زاوە
قازی مەزن هەر وەک کاوە
هێزی کۆمەڵی لە پشتە
هەودای خاوی هیوا گشتە
پاش چەند ساڵ لە نوور دووریمان
هەڵ بوو چرای جەمهووریمان
با بگێڕین زەماوەندێ
با بۆتان بڵێم سەربەندێ
بیرەوەری دووی ڕێبەندان
دەمخاتە سەر بەستە و بەندان
هۆنراوە: سوارە ئیلخانیزادە