شوان پەروەر

پاوانەکانی

بە دەنگی: شوان پەروەر
ئەلبۆم: رۆژ و هەیڤ
شێوەزار: سۆرانی
302
پاوانەکانی دەزیرنگێتەوە
قافڵە لە هەولێرە، ئەگەڕێتەوە
قافڵە لە کەرکووکە، ئەگەڕێتەوە

چاو ڕەشم وا وەرە
بێهن خۆشم زوو وەرە
عەمر و عەزیزم وەرە
ڕۆحی شیرینم وەرە وەرە وەرە

پاوانەی زێڕی هەژدە عەیارە
یارەکەم بەناز و ناسک و نازدارە

چاو ڕەشم وا وەرە
بێهن خۆشم زوو وەرە
عەمر و عەزیزم وەرە
ڕۆحی شیرینم وەرە وەرە وەرە

مەقام
ئاخ ئەمان ئەمان ئەمان، نازدارم وەرە
وەرە عەزیزم دەلالێ، ئەی گوڵی شاخی سەفین وەرە
جانم دەسووتێ بە ئاگری تۆوە، وەرە عەزیزم وەرە
ئاخ ئەمان ئەمان ئەمان، نازدارم تۆ دلشادی من پەرێشانم وەرە وەرە وەرە
باخی نیگاهەکەم، باوەڕ بکە دڵ پەرێشانم
وەک جیهان بوومە پەروانەی تۆ
ئەی هەوار وەرە وەرە ئەی عەزیزم وەرە

لە دووری تۆیە، شێت و شەیدامە
جارێ وەرە هەی جانم، چاو لە ڕێگامە

چاو ڕەشم وا وەرە
بێهن خۆشم زوو وەرە
عەمر و عەزیزم وەرە
ڕۆحی شیرینم وەرە