تاهیر خەلیلی حەسەن زیافەتی

نایلۆنە

بە دەنگی: تاهیر خەلیلی و حەسەن زیافەتی
شێوەزار: سۆرانی
319
نایلۆنە گیانم نایلۆنە ئامان لەو نایلۆنەی خەت خەتی
وەک بەختەکەی من ڕەشە نایلۆن خاڵەکەی سەر ڕوومەتی
بە سابڵاغی پێک نایە ئای موکریانە قیمەتی
ئەی وەی نایلۆنە گیانم نایلۆنە

خۆ من حەسەن زیرەک نیم گیانە بەند لەسەر بەندان بێنم
هیچ هێمنی موکریان نیم ئازیز شیعری قافیەدار بێنم
من تاهیری خەلیلیم چۆن دەڵێی دەتدوێنم
هاوار نایلۆنە دەی دەی نایلۆنە
نایلۆنە هاوار نایلۆنە ئامان نایلۆن نییە و حەریرە
نایلۆنە وەی وەی نایلۆنە گیانە نایلۆن نییە و حەریرە
وەڵا ماچی کوڵمەی یار دەی دەی شیرنە وەکوو هەنجیرە
خزمینە مەمکەن لۆمە ئەو دڵەم بۆ تۆ زەلیلە
هاوار نایلۆنە دەی دەی نایلۆنە