تاهیر خەلیلی

شەوی تاریک و بێدەنگی

بە دەنگی: تاهیر خەلیلی
شێوەزار: سۆرانی
340
شەوی تاریک و بێدەنگی هاژەی جۆبار و یەکدەنگی
لەناو کووچەی خەیاڵی تۆ بە یادی تۆم من بە یادی تۆ

جامی مەی بوو لەسەر دەستم ئەو بوو ئاوات ئەو مەبەستم
سوێند بێ بە گوڵاڵەی سوور و جوان هەر تۆی تەنیا خۆشەویستم

بۆ ئەوەی دووبارە داخی بێ وەفایی نەیتە دەستم
بتێ وەک تۆ درووس ئەکەم، ئەیپەرستم
هەستە بڕۆ لە دەرگاهی عەدڵی خودا شەرمەساری
چونکە تۆ بائیس بووی بتێ وەک تۆ بێتە خۆشەویستم
لە ناو خێڵی عاشقانی ڕەندی وڵات پێم ئەڵێن کافری، مورتەدی
ئەرێ ئەزیزم بتپەرستم، ئەتپەرستم تۆی لە جێی شیعر و هەڵبەستم

شەوی تاریک و بێدەنگی هاژەی جۆبار و یەکدەنگی
لەناو کووچەی خەیاڵی تۆ بە یادی تۆم من بە یادی تۆ

قەراری جێژوان و دیدار لە ئاغەڵ و پەنا و پاسار
فڕوفێڵ بوو لە گوڵزارت ئەسیر گرتن بووە کارت