ڕۆژێ ڕێم کەوتە سەربەندی شاخێ
کێوی دارستان بەرزەدەماخێ
کاتیش چ کاتە؟ کاتی بەهارە
کوردستان هەمووی چەشنی گوڵزارە
کاتی ئازادی دیلی زستانە
پاڵم دا وە پاڵ دار مازوو دارێ
ڕوانیم کە تک تک عەتری ئەبارێ
نواڕیم لە لاما هەندێ حەیوانە
پڕمەی مێگەل و تەقەی گۆچانە
دیم نەوجوانێک کەپەنک لە بەر
گاڵۆک لە مەچەک، کڵاو لەسەر
شمشاڵێکی زەرد لەبەر پشتێنی
مەر چاک تێفکری، ئەرنا نایبینی
مەرحەبا خاڵۆ، چۆنی کاکە گیان؟
لەویا کەوتە بەین، قانع و شوان
مەرحەبا خاڵۆ، چۆنی کاکە گیان؟
چیت لە ون بووە، بەم جۆرە وێڵی؟