تاهیر خەلیلی

پیرت کردم

بە دەنگی: تاهیر خەلیلی
شێوەزار: سۆرانی
317
کەس نییە دەرمان دەردم کا
من ئەسیرم ئازادم کا
لەم ئەوینە ڕزگارم کا
پیرت کردم بۆ وات لێ کردم؟
سەیر کەن دەردم یار وای لێ کردم

دێم بگریم گریانم نایە
شوکری تۆ بکەم ئەی خوایە
چونکە دڵم پڕ هیوایە، بە هیوایە
پیرت کردم بۆ وات لێ کردم؟
سەیر کەن دەردم یار وای لێ کردم

شەرتە تا هەم لە عیشقی تۆ
دڵ نەدەم قەت بۆ وێنەی تۆ
دڵ نەدەم بە کەس غەیری تۆ
پیرت کردم بۆ وات لێ کردم؟
سەیر کەن دەردم یار وای لێ کردم

کەس نییە دەرمان دەردم کا
من ئەسیرم ئازادم کا
پیرت کردم بۆ وات لێ کردم؟
سەیر کەن دەردم یار وای لێ کردم

دێم بگریم گریانم نایە
شوکری تۆ بکەم ئەی خوایە
چونکە دڵم پڕ هیوایە، بە هیوایە
پیرت کردم بۆ وات لێ کردم؟
سەیر کەن دەردم یار وای لێ کردم