مستەفا دادار

لە سیلەی قەبران

بە دەنگی: مستەفا دادار
شێوەزار: سۆرانی
318
لە سیلەی قەبران هاوارە
حاکم بمدا لە سێدارە
قەت نانێم مەیلی ئەو یارە
من نانێم مەیلی نازدارە

وەرگەڕێ باڵات های ببینم
با دەرچێ گیانی شیرینم
یاڕەبی مەرگت قەت نەبینم
یاڕەبی من مەرگی تۆ نەبینم

کورد مەگەر کوندە کە هەر وێرانە بێ هێلانەکەی
خاکی پڕپیت و وڵاتی سەوز و ڕەنگینم دەوێ

لە سیلەی قەبران های سزایە
حاکم بمکوژێ لەو قەڵایە
من نانێم مەیلی لەیلایە
قەول دەدا شەو لە ژوانم نایە
هۆنراوەی مەقام: هێمن