ئەرێ بنە سەر دڵم چاوجوان ناسکە پەنجەکەت
گیانە بنێ سەر دڵم چاوجوان ناسکە پەنجەکەت
توخوا باوەشێنم کە ئەی هاوار بە ئەگریجەکەت
گیانە باوەشێنم کە نەشمیل گیان بە ئەگریجەکەت
لای لای لای لای کەوی گەردن بە خاڵی
گیان گیان گیان گیان وەنەوشەی چواردە ساڵی
بۆچ بۆچ بۆچ بۆچ کوشتوومی باوش و منداڵی
وەی وەنەوشەی چواردە ساڵی
ئەرێ پرسیم لە چیمەن ئەی هاوار ئەو قەبرە کێیە
بەخوا پرسیم لە چیمەن گیانەکەم ئەو قەبرە کێیە
وتی قەبری مەجنوونە شێتی کوشتەی لەیلێیە
فەرمووی قەبری مەجنوونە شێتی کوشتەی لەیلێیە
لای لای لای لای کەوی گەردن بە خاڵی
گیان و گیان و گیان و گیان شێت بووم بۆ خەت و خاڵی
بۆچ بۆچ بۆچ بۆچ کوشتوومی باوش و منداڵی
ئەرێ ڕاستەی خەیابان نەشمیل گیان باخی میللەتە
ئەرێ ڕاستەی خیابان ئەی هاوار باخی میللەتە
ئەرێ کراسەکەی بەرت چاوجوان چیتی شیرکەتە
ئەرێ کراسەکەی بەرت ئەی هاوار چیتی شیرکەتە
لای لای لای لای کەوی گەردن بە خاڵی
گیان و گیان و گیان و گیان کوشتوومی باوش و منداڵی
ئەی وەنەوشەی چواردە ساڵی