مستەفا دادار

شاخی ڕەنگاوڕەنگی کوردان

بە دەنگی: مستەفا دادار
شێوەزار: سۆرانی
330
شاخی ڕەنگاوڕەنگی کوردان بائیسی کەیف و سروور
هەردەمە بەرگێک دەپۆشن گا سپی گا سەوز و سوور

وەسفی قەومی کورد ئەکەن تۆ بەو هەموو ڕەنگانەوە
ڕەنگی سوورتان شاهیدن بۆ کورد کە قەومێکن جەسوور

بەرگی بێ گەرد و سپیشتان گیانە وا هاوار دەکا
قەومی کورد دڵساف و پاکن میللەتێکن بێ قسوور

بەرگی کەسکیشتان دەڵێ ئەو خاکە هەر شیناییە
پڕ لە دەغڵ و دان و کانی سەر بە ڕزق و پڕ لە نوور
هۆنراوە: زێوەر
دەقی ئەم هۆنراوە لەلایەن گۆرانیبێژەوە لە چەند شوێندا گۆڕانی بەسەر هاتووە.