ئیبراهیم خەیات

کزەی جەرگانم ماڵی وێرانم

بە دەنگی: ئیبراهیم خەیات
شێوەزار: سۆرانی
279
هەرچەن ئەکەم ئەو خەیاڵەی پێی مەستم
بۆم ناخرێتە ناو چوارچێوەی هەڵبەستم
ئەی ئامان ئەی ئامان
ئەرێ گیانە لێکدانەوەی دەروون قسەی زبانم
بۆچی وەها لە یەک دوورن؟ نازانم!
ئەمویست دەروون بکرایەوە وەک تۆمار
دەرکەوتایە دنیای جوانتر لە بەهار
دەرکەوتایە مانای مەنگی دەریایی
کە نەرمەبا لە ڕووی ئەدا ئەسپایی

کزەی جەرگانم ماڵی وێرانم
جێگام بۆ ڕاخەن ئەمشەو میوانم
ئەرێ ئای گەرد و گەرد و گەردانە
یارم شەمعە و ئەرێ خۆم پەروانە

بێ ئاوازەیە دەنگە نەرمەکەی
با نەیدا لە گوێم تێر نەڵێم ئۆخەی
ئەرێ ئای گەرد و گەرد و گەردانە
یارم شەمعە و ئەرێ خۆم پەروانە

کام ڕەشی ئەگات بە ڕەشی چاوی
برژانگی برۆی ئەگریجەی خاوی
ئەرێ ئای گەرد و گەرد و گەردانە
یارم شەمعە و ئەرێ خۆم پەروانە


هۆنراوە: فۆلکلۆر و گۆران