ئیبراهیم خەیات

کزەی جەرگانم ماڵی وێرانم ٢

بە دەنگی: ئیبراهیم خەیات
شێوەزار: سۆرانی
278
کزەی جەرگانم ماڵی وێرانم
جێگام بۆ ڕاخەن ئەمشەو میوانم
ئەرێ ئای گەرد و گەرد و گەردانە
یارم شەمعە و ئەرێ خۆم پەروانە
سینەت وادەی ئەرێ دەست لێدانە

هیچ خوا هەڵناگرێ غەرقم کەی لە غەم
مەیلم بدەرێ زۆر بێ یا خۆ کەم
ئەرێ ئای گەرد و گەرد و گەردەوە
سینەت کارخانەی بڕنەوە
تازە لە عێران دەرچووە

چنار و لەولاو سەریان نەمامە
من بۆ کێ دەگریم کێ بە تەمامە
ئای گەرد و گەرد و گەردانە
یارم شەمعە و ئەرێ خۆم پەروانە
سینەی وادەی ئەرێ دەست لێدانە

سەرکوڵمی ناسک بە بای باوەشێن
سوور هەڵدەگەڕێ پڕ ئەبێ لە خوێن
ئەرێ ئای گەرد و گەرد و گەردەوە
سینەت کارخانەی بڕنەوە
تازە لە عێران دەرچووە