زیاد ئەسعەد

هەڵپەڕکێ و شایی

بە دەنگی: زیاد ئەسعەد
شێوەزار: سۆرانی
259
ئەرێ هەڵپەڕکێ و شایی و خەنەبەندانە
هەڵپەڕکێ و شایی و خەنەبەندانە
خرینگەی بەرموور و خەندەی شۆخانە

ئەرێ وەک ئاسکی ناسک ئەو شۆخە جوانە
وەک ئاسکی ناسک ئەو شۆخە جوانە
هەڵپەڕکێ دەکا ئەوڕۆ لەو بانە
دەستەمۆ نابێ لێمان نەبانە
ئەرێ هەڵپەڕکێ و شایی و خەنەبەندانە
هەڵپەڕکێ و شایی و خەنەبەندانە
خرینگەی بەرموور و خەندەی شۆخانە

ئەرێ چاوبڕکێ دەکا بە چاوی کاڵی
چاوبڕکێ دەکا بە چاوی کاڵی
خەندە دەفرۆشێ بە لێوی ئاڵی
چەند خۆشە دەنگی بازنە و خڕخاڵی
هەڵپەڕکێ و شایی و خەنەبەندانە
هەڵپەڕکێ و شایی و خەنەبەندانە
خرینگەی بەرموور و خەندەی شۆخانە

ئەرێ کاتێ بە نیگام دێتە پێکەنین
کاتێ بە نیگام دێتە پێکەنین
ئیشارە دەکا بە نیازی ئەوین
*؟؟؟
ئەرێ هەڵپەڕکێ و شایی و خەنەبەندانە
هەڵپەڕکێ و شایی و خەنەبەندانە
خرینگەی بەرموور و خەندەی شۆخانە





*؟؟؟= ئەو خشتەیەمان بۆ ساغ نەبۆتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنووسن