گۆوەندە زەماوەندە دڵم بەندە بەو دەم قەندە وای وای
سەر و ڕۆح دانانە جێ ڕاوگەی بازانە مەیدانی شێرانە
بەو تیرەی بێ ئامانی تۆ دڵ بۆتە نیشانە
ئەسیری داوی زوڵفی تۆم دەردی بێ دەرمانە
خزمینە غەمی ژینە یار حەزینە دڵ خەمگینە وای وای
یارم خوێنشیرینە کۆترەی خاڵنەخشینە گوڵی نێو پەرژینە
بەو تیرەی بێ ئامانی تۆ دڵ بۆتە ئەم ژینە
ئەو خوێنەی من حەڵاڵت بێ - خزمینە
خزمینە غەمی ژینە یار حەزینە دڵ خەمگینە وای وای
یارم خوێنشیرینە کۆترەی خاڵنەخشینە گوڵی نێو پەرژینە
بێ تۆ حەیاتم بۆ چییە چ ژیانە و چ ژینە
ئەو خوێنەی من حەڵاڵت بێ شاهد بن خزمینە
غەمبارم گرفتارم بێقەرارم بۆ نازدارم وای وای
من بۆ تۆ خەمگین یاری خوێنشیرینم هەر تۆی مایەی ژینم
چ ماوە بۆت فیدا کەم ئاخ سەر تا بە پای ژینم
تا کەی جەوری دڵ بکێشم بڕێژم ئەسرینم
شێواوم پەشۆکام دڵبڕاوم بۆ ئەو چاوم وای وای
شێواوم پەشۆکاوم دڵبڕاوم نووری چاوم وای وای
قەت ناچی لە بیرم لەسەر تۆ ئەسیرم پێبەندی زنجیرم
ئەگەر ساتێک لە یادم چی لێم حەرام بێ شیرم
لەسەر تۆ دەمرم ئەسرینم بە پشتت یەخسیرم
گۆوەندە زەماوەندە دڵم بەندە بەو دەم قەندە وای وای
سەر و ڕۆح دانانە جێ ڕاوگەی بازانە مەیدانی شێرانە
بەو تیرەی بێ ئامانی تۆ دڵ بۆتە نیشانە
ئەسیری داوی زوڵفی تۆم تۆم دەرد و دەرمانە
ئەسیری داوی زوڵفی تۆم دەردی بێ دەرمانە