ئیسمائیل سەردەشتی

بەخێرێی بووکی تازە

بە دەنگی: ئیسمائیل سەردەشتی
شێوەزار: سۆرانی
318
بەخێرێی بووکی بێ وێنە بەخێرێی بووکی تازە
سەری مەردانەت هەڵێنە بەخێرێی بووکی تازە
ماڵە زاوای وەحەسێنە بەخێرێی بووکی تازە
دڵی زاوای وەڕازێنە بەخێرێی بووکی تازە
با بڵێن بووکی چاکمان هێنا بەخێرێی بووکی تازە

ئاواتی دڵی زاوایە بەخێرێی بووکی تازە
جوانتر لە هۆری لیقایە بەخێرێی بووکی تازە
کچەکوردێکی بێ پایە بەخێرێی بووکی تازە
بە سەردەشتێی قیمەت نایە بەخێرێی بووکی تازە
بە سەردەشتی قیمەت نایە بەخێرێی بووکی تازە
ئای بەخێرێی بووکی تازە

ئای بەخێرێ بەخێرێ... بەخێرێ بووکی تازە چەندە جوان و ممتازە
زاوا زۆر کەیف سازە پیرۆز بێ لەو ڕێبازە
قیمەتی بووکی تازە شاروێران و دەریازە

با بڵێن بووک جێی ئیفتیخارە بەخێرێی بووکی تازە
بە شەرم و حەیا و ویقارە بەخێرێی بووکی تازە
تاقانەی لادێ و شارە بەخێرێی بووکی تازە
کابانە و یەکجار بەکارە بەخێرێی بووکی تازە
غەنیمەتی هەزار سوار بەخێرێی بووکی تازە
ئای بەخێرێی بووکی تازە

کراسی مەردی بە لادا کە بەخێرێی بووکی تازە
ماڵە زاوای ئاوەدان کە بەخێرێی بووکی تازە
بە حەیا و ڕووسوور و پاکە بەخێرێی بووکی تازە
لە سەد سواری شەرمێ ناکا بەخێرێی بووکی تازە
بە دنیا بڵێ بووکی چاکە بەخێرێی بووکی تازە
ئای بەخێرێی بووکی تازە