ناسر ڕەزازی

زاوا زاوا

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
365
وەرن خەنەبەندانە شەوی بەزم و دیلانە
سەمایە و چاوگێڕانە جەژنە و چەپڵەڕێزانە
زاوا! بووک هات! کوا زاوا؟
زاوا زاوا کوا زاوا؟ وەرە بووک هات ماڵ ئاوا
دەهۆڵژەن دەهۆڵ لێدە ماڵی ئەو باوکەت ئاوا
زوڕناژەن زوڕنا لێدە ماڵی ئەو باوکەت ئاوا

ئەوڕۆ بەزمی ئەوینە ڕۆژی خەندەی شیرینە
سەمایە و هەڵپەڕینە هەرایە و پێکەنینە
زاوا! بووک هات! کوا زاوا؟
زاوا زاوا کوا زاوا؟ وەرە بووک هات ماڵ ئاوا
دەهۆڵژەن دەهۆڵ لێدە ماڵی ئەو باوکەت ئاوا
زوڕناژەن زوڕنا لێدە ماڵی ئەو باوکەت ئاوا

زاوا دەستی بووک بگرە ڕێگەی نۆماڵی بگرە
زاوا دەستی بووک بگرە ڕێگەی نۆماڵی ببڕە
دڵی بووکێ پڕجۆش کە شەربەتی شادی نۆش کە