سەید محەمەد سەفایی

مبارەک لە بووکێ زاوا زێڕینە

بە دەنگی: سەید محەمەد سەفایی
شێوەزار: سۆرانی
359
هەی مبارەک لە بووکێ دەی زاوا زێڕینە
هەی مبارەک لە بووکێ برا زاوا زێڕینە
لە دەر حەوش و ماڵیان شایی و هەڵپەڕینە
لەو حەسار و ماڵیان شایی و هەڵپەڕینە

هەی دەرمان دەردەکەم ئەی ها وەلاتەوە
هەی دەرمان دەردەکەم کاڵێ وەی ها وەلاتەوە
ئەی نە من داوام کرد نە تۆ داتەوە
هەی مبارەک لە بووکێ زاوا زێڕینە
لەو حەسار و ماڵیان ئەرێ شایی و هەڵپەڕینە

ئەرێ وە کێ تۆراوی ئەرێ من بکێشم نازت
ئەی بە ماشین ئاهوو خۆم دێم بۆ پێشوازت
هەی مبارەک لە بووکێ زاوا زێڕینە
لەو حەسار و ماڵیان شایی و هەڵپەڕینە

ئەرێ لە تاران کەوشی وەی لە قەزوێن شاڵی
ئای لە تاران کەوشی مسەفا گیان لە قەزوێن شاڵی
ئەرێ لە بەغدا و بەسرە وەی هەوری و دەسماڵی
هەی مبارەک لە بووکێ زاوا زێڕینە
لەو حەسار و ماڵیان شایی و هەڵپەڕینە

ئەی لە ئاغای سەرایی وەی بەگزادەی بۆکان
لە ئاغای سەرایی هەی بەگزادەی بۆکان
لەگەڵ کاکە مسەفا خۆش بن تا ئاخر زەمان
من مەرگت نەبینم بۆ خاتر قورعان
هەی مبارەک لە بووکێ زاوا زێڕینە
لەو حەسار و ماڵیان شایی و هەڵپەڕینە