نەجمەدین غوڵامی

تەدارەک بێ مبارەک بێ

بە دەنگی: نەجمەدین غوڵامی
ئەلبۆم: سۆران و هەورامان
شێوەزار: سۆرانی
275
سەرم بە سەرگەردانت ماچ کەم ڕوومەتی جوانت
ئاوری لە من بەرداوە کچێ کوا شەرت و کوا پەیمانت؟
تەدارەک بێ مبارەک بێ زاوا لێی بێ مبارەک
تەدارەک بێ مبارەک بێ زاوا لێی بێ مبارەک

وەرن جەرگم هەڵدڕن بزانن چیم لە دڵدایە
هەمووی دەرد و حەسرەتم ئەرێ من لە دووری لەیلایە
تەدارەک بێ مبارەک بێ زاوا لێی بێ مبارەک
تەدارەک بێ مبارەک بێ زاوا لێی بێ مبارەک

گۆزەکەی تازەبووکە ئاوەکەی سەرد و سووکە
لێیدەن لە چەپڵەڕێزان ئەرێ بە خۆشی زاوا و بووکە
تەدارەک بێ مبارەک بێ زاوا لێی بێ مبارەک
تەدارەک بێ مبارەک بێ زاوا لێی بێ مبارەک

بە ئەستەم خۆت بنوێنە بۆخوم دێمە سڵاوت
بە ئەستەم خۆت بنوێنە مەجبوورم دێمە سڵاوت
شێتی باڵای بەرزت بووم کچێ هەڵوەدای زولفی خاوت
تەدارەک بێ مبارەک بێ زاوا لێی بێ مبارەک
تەدارەک بێ مبارەک بێ زاوا لێی بێ مبارەک

سڵاو لە بەژنی باریک بینایی هەردوو چاوم
خۆ من بە دەستی یارێ ئەرێ دیل و یەخسیر کراوم
تەدارەک بێ مبارەک بێ زاوا لێی بێ مبارەک
تەدارەک بێ مبارەک بێ زاوا لێی بێ مبارەک