ناسر ڕەزازی

مبارەک بێ مبارەک

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
341
مبارەک بێ مبارەک مبارەک بووک و زاوا
ڕەشبەڵەکە و گۆڤەندە هەموو بڵێن ماڵاوا
شاییە هەڵپەڕکێ گەرمە هەموو بڵێن ماڵاوا
مبارەک بێ مبارەک مبارەک بووک و زاوا
ڕەشبەڵەکە و گۆڤەندە هەموو بڵێن ماڵاوا

با هەموومان بە چەندان بە گۆرانی و بە بەندان
دڵان بە تاڵ لە دەش کەین ئەو بەزمە خۆش و گەش کەین
مبارەک بێ مبارەک مبارەک بووک و زاوا
ڕەشبەڵەکە و گۆڤەندە هەموو بڵێن ماڵاوا
شاییە هەڵپەڕکێ گەرمە هەموو بڵێن ماڵاوا

با بووک و زاوا بێنین دەسر و دەسماڵ دەرێنین
نوقڵ و گوڵ و شیرینی لە سەریان ببارێنین
نوقڵ و گوڵ و شیرینی بە سەریان ببارێنین
مبارەک بێ مبارەک مبارەک بووک و زاوا
ڕەشبەڵەکە و گۆڤەندە هەموو بڵێن ماڵاوا
شاییە هەڵپەڕکێ گەرمە هەموو بڵێن ماڵاوا