هەموو ڕۆژێ خەیاڵ ئەمبا بۆ دێکەی خۆمان
هەموو شەوێ لە خەومدا لەگەڵ ئازیزان
داربەڕوویە لەو بنارە ئەکەم بە ماوا
سەیری دەشتی زەهاو ئەکەم هەتا خۆراوا
خەیاڵ ئەمبا خەیاڵ ئەمبا بۆ سەفەری دوور
خەیاڵ ئەمبا خەیاڵ ئەمبا تا ئەوپەڕ سنوور
خەیاڵ ئەمبا و زەمان ئەڕوا و خەیاڵ ئەمهێنێ
دڵم بێ ئارامە ئۆقرە ناگرێ لە شوێنێ
بەیانانی بەهارانی بایکەوان جوانە
خەیاڵ توخوا لە باتیی من تێرتێر بڕوانە
لەو سەرەوە چەن دڵگیرە چەمی دەڵەشێر
لە داڵاهۆوە دێتە خوار بەرەو گەرمەسێر
خەیاڵ بڵێ بەو مەڵبەندە خەونەکانی من
لەگەڵ سۆز و خۆشەویستیی زەهاو تا مردن
دەست لەملانە و هەرگیز لەوێ جیا نابێتەوە
تا زینوو بووە بەو یادەوە هەر دەژێتەوە
دەشتی زەهاو: دەشتێکی زەهاو دەشتێکی گەورە و پڕ پیتە لە نێزیک شاری سەرپێڵی زەهاو لە پارێزگای کرماشان.
بایکەوان: شاخێکە لە نێزیک گوندی ئەلیاسی لە دەشتی زەهاو.
دەڵەشێر: چەمێکە کە لە شاخی داڵاهۆوە سەرچاوە دەگرێ.
داڵاهۆ: کۆمەڵە شاخێکە لە ناوچەی کرماشان و بەرزترین لوتکەی 2800میترە.
گەرمەسێر: ئێخڵاخ و گەرمەسێر ئەو دوو شوێنەن کە لە کۆندا خەڵک کوێستان و گەرمیانیان تێدا کردووە.