وەک باڵندەی بێ لانە ئاخ هەردە و هەردە ئەکەم جافییە
ئەڕۆم دڵم پڕژانە ئاخ هەر هۆ لەیلەکەم جافییە
خاڵ جافییە و مام جافییە بەس بووە دەردم کافییە
وەلیم لە شەم جیام هاوار مردم لەو بێ ئینسافییە
دڵ سەنتوور سیروان سازییە چاو پڕئاو بڵ ئاوازییە
غەریب و کەیلە دڵ ئامان مردم لەو بێ هەمڕازییە
زامزەدەی دەسی دەورانم یاس بووم لەم کەجبازییە
باخچەی ژینم بێ ئاوە ئاخ ڕێگە سەراوی جافییە
کەعبەی دڵم ڕووخاوە ئاخ جورعە شەراوی جافییە
خاڵ جافییە و مام جافییە بەس بووە دەردم کافییە
وەلیم لە شەم جیام هاوار مردم لەو بێ ئینسافییە
وێڵ و ئاوارەی شارانم داڵاهۆهۆ کۆنەلانم
جێماوی خێڵی یارانم کوا عێل و هۆزی گۆرانم
کوا سیاچەمانە و هۆرە دی*؟؟؟
*؟؟؟ دەردۆ لە گیانم
*؟؟؟= ئەو دوو خشتەیەمان بۆ ساغ نەبۆتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن بۆمانی بنووسن
زۆر سپاس