پۆلێننەکراو

شێخ مەحمووی زیندوو -

بە دەنگی: پۆلێننەکراو
شێوەزار: سۆرانی
316
لە کێ بپرسین سۆراخی ڕاستی
دیارە نزیکتر هەر بەرانانە

بەرانان دەخیل دراوسێی دڵسۆز
ئێستا ئەو پەڕت کێی لا میوانە؟
هەواڵی پرسە لە داری کەلی
شێخ لەوێ ماوە و یا لە سەیوانە

ئێستا سێبەری سەر جەستەی کفنی
هەتاوی سوورە یا ئەرخەوانە؟
ئێستا پێخەفی نەرم و نۆڵی شەو
بەردە یا خاکی کانی ئاسکانە؟

بەردەقارەمان لە جێی خۆی ماوە
هەر لە دەربەندە یا لە پیرانە؟

هەواڵی پرسە لە داری گەلی
ئێستە ئاوباریک وەک بوومەلەرزە
ئەرێ هەر هەڵئەلەرزێ یا لە وەستانە؟
کوا شێخ؟ کوا نەوەی ئەحمەدی کاکی
کوا نەبەردەکەی ئەم کوردستانە؟


هۆنراوە: حەمەساڵح دیلان
دەنگ: ؟؟؟