مستەفا دادار

ئامینێ و ئامین

بە دەنگی: مستەفا دادار
شێوەزار: سۆرانی
341
ئامینێ و ئامین هەی دەردم تاو تاوە
شەو لە ناڵەی من ئەی سیروان بێ ئاوە

ئەوە مانگ هەڵات وەی دای لە ناو هۆبە
ماچکردن خۆشە وەی نۆبە بە نۆبە
ئامینێ و ئامین هەی دەردم بوو کافی
ئامینێ و ئامین وەی دەردم بوو کافی
بۆچی دەمکوژی هەی بە بێ ئینسافی

ئەوە مانگ هەڵات هەی دەربەند بوو خاڵی
ئەوە مانگ هەڵات ئەی دەربەند بوو خاڵی
دەبێ بیپۆشم هەی بەرگی عەبداڵی
شل شل دەیپێچم هەی پەنجەی نەناڵی
ئامینێ و ئامین هەر تۆی دنیا و ژینم
قۆڵەکەت دانێ بیکە بە سەرینم
ئامین تاقانە وەی مەرگت نەبینم
چونکێ تاقانەی قەت مەرگت نەبینم

ئەوە مانگ هەڵات هەی دای لە پردی سوور
جێژوان خاڵییە بۆچ نەهات قەدبلوور
ئامینێ و ئامین هەر تۆی دنیا و دینم
ئامینێ و ئامین بە تۆم دەڵێن کاڵێ
ڕیشوەی شەدەکەت هەی عەرزی دەماڵێ
هەستە با بڕۆین بەجێی بێڵین ماڵێ
خەتای من نییە وەی دڵ بۆت دەناڵێ

ئەوە مانگ هەڵات هەی مانگ خەیلێ بەرزە
ئەوە مانگ هەڵات وەی مانگ خەیلێ بەرزە
دۆست و دەزگیران هەی هەر ئەمشۆ فەرزە
دۆست و دەزگیران هەی خۆ ئەمشۆ فەرزە
ئامینێ و ئامین هەر تۆی دنیا و ژینم
قۆڵەکەت دانێ بیکە بە سەرینم
چونکێ تاقانەی قەت مەرگت نەبینم

ئەوە مانگ هەڵات هەی مانگی یەکشەوە
ئەوە مانگ هەڵات هەی مانگی دووشەوە
لە کێو و شاخان ئەی چریکەی کەوە
لە کێو و شاخان هەی چریکەی کەوە
ئامینێ و ئامین بە تۆم دەڵێن کاڵێ
هەستە با بڕۆین وەی بەجێ بێڵین ماڵێ
خەتای من نییە هەی دڵ بۆت دەناڵێ
ڕیشوەی شەدەکەت هەی عەرزی دەماڵێ