وەرن جەرگم هەڵدڕن دەبا گیانم ڕزگار بێ
سەروژێرڕاخەری من هەر قوڕ بەرد و دار بێ
ئەرێ هەی دار بێ
دەردت لە من ڕەش ئەسمەر بۆت مردم ناسکە دولبەر
جا لەسەر باڵای تۆیە وەی لە دونیا بووم دەربەدەر
ئەرێ دەربەدەر
وەرن جەرگم هەڵدڕن بە دەبان و نەشتەری
چەندم جێژوان لەگەڵ کرد بەر پەنجەرە و دوودەری
ئەرێ دوودەری
دەردت لە من ڕەش ئەسمەر بۆت مردم ناسکە دولبەر
جا لەسەر باڵای تۆیە وەی لە دونیا بووم دەربەدەر
ئەرێ دەربەدەر
وەرن جەرگم هەڵبدڕن *؟؟؟ خەنجەرم
وەرن جەرگم هەڵدڕن برینداری خەنجەرم
لێوئاڵ تۆ دەرمانم کە و جوانێ وەرە ژوور سەرم
ئەرێ ژوور سەرم
هەموو جەرگم لەت لەتە برینداری خەنجەرم
لێوئاڵ تۆ دەرمانم کە و جوانێ وەرە ژوور سەرم
دەردت لە من ڕەش ئەسمەر بۆت مردم ناسکە دولبەر
جا لەسەر باڵای تۆیە وەی لە دونیا بووم دەربەدەر
ئەرێ دەربەدەر
*؟؟؟= ئەو وشەیەمان بۆ ساغ نەبۆتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی کرتەکردن لەسەر "ڕاپۆرتی هەڵە" پێمانی بڵێن
سپاس