عەزیز شاڕۆخ محەمەد ماملێ

کەتان کەتانە

بە دەنگی: عەزیز شاڕۆخ و محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
340
ئاخ کەتانە کەتانە ئەی هاوار عومرم کەتانە کەتانە دیدەم کەتانە
سا بێنه ماچت کەم ئەی هاوار خاڵانت جوانە کەتانە عومرم کەتانە

هەی داد هەی بێداد ئەی هاوار کەس دیار نییە هەی نییە کەس دیار نییە
کەس لە دەردی من ئەی هاوار خەوەردار نییە هەی نییە خەبەردار نییە
کەتان کەتانە و باوانم عەمرم کەتانە کەتانە عەمرم کەتانە
بێنە ماچت کەم ئەی هاوار خاڵ دانە دانە زۆر میهرەبانە
پرسیم لە سیروان ئەی هاوار ئاوا بۆ لێڵی هەی لێڵی ئەتۆ بۆ لێڵی
بەهار و پاییز ئەی هاوار جێ ڕاوگەی خێڵی دەی خێڵی جێ ڕاوگەی خێڵی