چاوت ئەستێرەی دەریازی
هەڵیاندێنی چەند بەنازی
بە کوشتنم ئاواتخوازی دەڵێن
هات ڕابورد گەردن بە خاڵ
دونیای ڕوونی لێ کردووم تاڵ
ئەرێ ئای شل ئای شل مەڕۆ باوانم شل
نەجیبزادە و جوانی چاو پڕ لە کل
حاشام بۆ بکە مەڕۆ های شل و مل
چاوت ئەستێرەی ئێوارە
هەڵدێ لەسەر تاقەدارە
یاری خۆمە لێم بێزارە دەڵێن
هات ڕابورد گەردن بە خاڵ
دونیای ڕوونی لێ کردووم تاڵ
ئەرێ ئای شل وەی شل مەڕۆ باوانم شل
نەجیبزادە و جوان و چاو پڕ لە کل
حاشام بۆ بکە هاوار های شل و مل
چاوی ئەستێرەی سیوەیلە
ئەمن مەجنوون یارم لەیلە
بێوەفایە دەروون کەیلە دەڵێن
هات ڕابورد گەردن بەخاڵ
دونیای ڕوونی لێ کردووم تاڵ
ئای شل وای شل مەڕۆ باوانم شل
نەجیبزادە و جوانی چاو پڕ لە کل
حاشام بۆ بکە مەڕۆ ئای شل و مل
چاوت ئەستێرەی سەحەرێ
هەڵدێ لە بێژنگ بەسەرێ
خۆشم دەوێی ڕەش ئەسمەرێ دەڵێن
هات ڕابورد گەردن بەخاڵ
دونیای ڕوونی لێ کردووم تاڵ
ئای شل وای شل مەڕۆ باوانم شل
نەجیبزادە و جوانی چاو پڕ لە کل
حاشام بۆ بکە ئەی وەی ئای شل و مل
مەقام:
ئۆف ئەی هاوار ئامان هاوار هەی ئەڵڵا
نووری ڕوخسارت وەدەرخە نووری ڕوخسارت وەدەرخە دەردی بێ دەرمانە شەو
ئامان ئامان ئاخ زوڵمەتی زولفت لەسەر ڕووتە لە ڕۆژ میوانە شەو میوانە شەو ئامان ئاخ عەزیزەکەم
دوێ شوکور مەردانە دوێ شوکور مەردانە من ڕێم بردە ناو زولفی سیات
تا بزانن ئەهلی موڵکی دڵ قەڵای مێردانە شەو ئامان ئاخ ئەی هاوار
ئامان ئامان هەر لە مەغریب تا بەیانی بێ وچان دێت و دەچێ
هەر لە دووی خورشیدی خاوەر وێڵ و سەرگەردانە شەو
ئامان ئامان بۆیە کوێر و نابینایە ئێستاکە لە داخی ڕۆژی ڕووت
بۆیە ڕەشپۆش و فەقیر و مات و بەستەزمانە شەو
ئامان ئامان ئامان ئەی هاوار ئەی هاوار