خۆزگە ئازاد

بەهار نامەوێ

بە دەنگی: خۆزگە ئازاد
شێوەزار: سۆرانی
227
بەهار نامەوێ جوانیت ببینم
ئەمڕۆ من بە دڵ پەست و خەمگینم
دوژمنی لالە و گوڵ و نەسرینم
دوورم لە خۆشی خەریکی شینم
زار و بێزارم تاریکە ژینم
بەهار نامەوێ جوانیت ببینم

بەهار نامەوێ جوانیت ببینم
ئەمڕۆ من بە دڵ پەست و خەمگینم
بەهار بولبولت با هەر بخوێنێ
گوڵیش لە دەشت با خۆی بنوێنێ
ئەمانە دڵی من نابزوێنێ
بەهار نامەوێ جوانیت ببینم
ئەمڕۆ من بە دڵ پەست و خەمگینم





هۆنراوە: فایق بێکەس