حەمە جەزا

موبارەک بێ

بە دەنگی: حەمە جەزا
شێوەزار: سۆرانی
345
ئەرێ گیانە گەرچی ڕۆیی قەت ناچی لە یادم
دەکەم یادت بە یادی تۆوە شادم
ئەرێ گیانە دەکەم یادت بە یادی تۆوە شادم
کە بارگەت بۆ هەوار تێک نا ئەزیزم شکا ئەستووندەکی تاوڵی مرادم

موبارەک بێ موبارەک بێ ئەڵقەی پەنجەت موبارەک بێ
ماوەی ساڵێ یاری خۆم بووی دۆستی تازەت موبارەک بێ

لە دووری تۆ دەناڵێنم فرمێسکی چاو دەبارێنم
لەو ڕۆژەوەی بەجێت هێشتوم بێ ئارام و سەروشوێنم
موبارەک بێ موبارەک بێ ئەڵقەی پەنجەت موبارەک بێ
ماوەی ساڵێ یاری خۆم بووی دۆستی تازەت موبارەک بێ

تۆ ناشادی من غەمبارم گیرۆدەی دەستی ئازارم
قەولت دامێ نەتبردە سەر بە دوای تۆدا گرفتارم
موبارەک بێ موبارەک بێ ئەڵقەی پەنجەت موبارەک بێ
ماوەی ساڵێ یاری خۆم بووی دۆستی تازەت موبارەک بێ

بێ پەیمانی بێ پەیمانی شەرتی دڵداری نازانی
ڕۆژێک ئەبێ بیرم بکەی ئاخ هەڵکێشی پەشیمانی