زەکەریا عەبدوڵڵا

سەرچۆپی

بە دەنگی: زەکەریا عەبدوڵڵا
ئەلبۆم: بگەڕێوە
شێوەزار: سۆرانی
304
سەرچۆپی جێگای یار که با سەرچۆپی بکێشێ
هەر کەسێ هەڵناپەڕێ با بە دەستی ڕایکێشێ
دەستی یارم گوڵاوە بازنگی تێ داناوە
سەرپەنجانی ئاوریشمە ئەمڕۆ لە خەنەی ناوە

دەستی یارم هەنگوینە وەی زولفی لە ڕوو چین چینە
لە بۆ دەردی غەریبی دەرمانی دڵ و ژینە
یارم وا هاتە شایی بە خۆ و زولفی تاتایی
سینگ و مەمکی بێستانە دەگری هەناری خوایی
سەرچۆپی جێگای یار که با سەرچۆپی بکێشێ
هەر کەسێ هەڵناپەڕێ با بە دەستی ڕایکێشێ
دەستی یارم گوڵاوە بازنگی تێ داناوە
سەرپەنجانی ئاوریشمە ئەمڕۆ لە خەنەی ناوە

ناز و نیگای تیلەی چاوی وەی زولف و ئەگریجەی خاوی
شێت و دێوانەی کردم تا دەمرم لە پێناوی
وەرە ئەی یاری بەناز شۆخی جوانی بێ نیاز
سەرچۆپی بۆخۆت بگرە و بمانخەوە ناو ئاواز
سەرچۆپی جێگای یار که با سەرچۆپی بکێشێ
هەر کەسێ هەڵناپەڕێ با بە دەستی ڕایکێشێ
دەستی یارم گوڵاوە بازنگی تێ داناوە
سەرپەنجانی ئاوریشمە ئەمڕۆ لە خەنەی ناوە

ئەلبومی بگەڕێوە ساڵی ١٩٩٩
ئاواز و دابەشکردن: زەکەریا
هۆنراوە: شاڵاو