پشتێنی هەوریی جوانان کە بەستی بە شل و ملی
دەیبەستێ بە شل و ملی
نەمام بۆ لێوی ئاڵی ئای لەبەر چاوی بە کلی
ئۆخەی ئۆخەی سوورەگوڵ ئاورت بەرداوم لە دڵ
دەسهەڵگیری باڵات نیم تا ئەو کاتەی دەچمە ژێر گڵ
ئەی ماڵێ بابم نەسرین دانیشە تێر تێر دەگرین
ماڵە بەدکار خراپ بن بێهوودە لێکیان کردین
دەڵێم ئاوێزانت بم دونیا هیچ نییە هەر دەمرین
ئای وەرە وەرە سوورەگوڵ ئاورت بەرداوم لە دڵ
دەسهەڵگیری باڵات نیم تا ئەو ساتەی دەچمە ژێر گڵ
ئەرێ ڕەفیقی کونجی میحنەت عاجزن هەر شەو لە ناڵینم
ئەرێ گورێزانن لەبەر لێشاوی مەوجی بەحری ئەسرینم
ئەگەرچی ڕۆژ و شەو مەشغووڵی نەغمەی موتریبم ئەمما
لە خەم خاڵی نییە ساتێ دڵەی مەحزوون و خەمگینم
ئەگەر مومکین نەبوو ژینم، کە من مردم وەسییەت بێ
لە جیاتی قەوم و خێشانم لە سەر مەیتم بکە شینم
شەهیدی عیشقم و مەمشۆن و کفنم بۆ مەکەن یاران
گەواهی حەشرە بۆ دەعوای شەهادەت بەرگی خوێنینم
عەبەس کوردی مەلائیک دێن دەپرسن مەزهەب و دینت
کە خالق خۆی دەزانێ من لەسەر کام مەزهەب و دینم
ئۆخەی ئۆخەی سوورەگوڵ ئاورت بەرداوم لە دڵ
دەسهەڵگیری باڵات نیم تا ئەو کاتەی دەچمە ژێر گڵ
چاوت ئەستێرەی ڕۆژێ هەڵیان دێنی زوو بە زوو
هەرچەند خۆر هەڵدەژوێن ناگەنە کۆتا بە زوو*؟؟؟
لەبەر ئەو مەمکەی دەمرم خڕی کردبوو وەک هوڵوو
ئای وەرە وەرە سوورەگوڵ ئاورت بەرداوم لە دڵ
دەسهەڵگیری باڵات نیم تا ئەو کاتەی دەچمە ژێر گڵ