هەی کزەی جەرگانم ماڵی وێرانم
کزەی جەرگانم ماڵی وێرانم
لە دووری باڵات زۆر پەرێشانم
ئەرێ ئای گەرد و گەرد و گەردانە
یارم شەمعە و خوایە خۆم پەروانە
ئاسکی سرکی هاوار هەردەی گەرمیانە
وەرن یارانی من ئەمشەو تاک و تەنها و گیرۆدەم
دەستە دەستە بێنە فریام نابینێ ڕوونی دییەم
وەرن یادێ بسازێنین چەشنی یادی مەرگی شەم
چەشنی گریە و ناڵەناڵی زینێ بۆ زیندانی مەم
ئەی بەختت سووتێ چۆنت سووتانم
هەی بەختت سووتێ چۆنت سووتانم
ئەو کۆچەی کردت نازت شێوانم
ئەرێ ئای گەرد و گەرد و گەردەکەم
تۆ خاتوزین هاوار خۆم کاکە مەم
من دێوانەم هاوار تۆش خاتووشەم
یارم شەمعە و خوایە خۆم پەروانە
ئاسکی سرکی هاوار هەردەی گەرمیانە
هەر کۆچ کۆچت بوو کۆچ نەبڕایەوە
کۆچ بوو بە ئاگر نەکوژایەوە
ئەرێ های گەرد و گەرد و گەردەوە
گفتی داوە و هاوار یار بێتەوە
ئەمشەو لە لام هاوار ڕۆژ کاتەوە